نەوتی ڕۆژئاوا؛ لە بەناچاریی فرۆشتنەوە بۆ قازانج لە بازاڕەکانی هەرێم
٥ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:١٧ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
بازرگانیی نەوتی خاو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ڕۆژانە دەیان تانکەری نەوت لە ڕێگەی دەروازەیەکی سنووریی نافەرمییەوە دەگەنە پارێزگای دهۆک و هەولێر و لە چەند پاڵاوگەیەکدا دیسانەوە ساغ دەکرێنەوە.
بەپێی بەدواداچوونێکی وردی "پەنجەرە"، ڕۆژانە لە نێوان 15 بۆ 30 تانکەر نەوتی خاو، لە کێڵگەکانی ڕمێلان لە حەسەکە و کێڵگەکانی دێرەزوورەوە بار دەکرێن و لە ڕێگەی دەروازەی "ئەلوەلید" لە سنووری قەزای شنگالەوە، دەپەڕنەوە ناوچەی سحێلا و دواتر ڕوو لە پاڵاوگەکانی دهۆک و هەولێر دەکەن.
بێئاگایی لە ئاستی فەرمییدا
ئەم جووڵە بازرگانییە لە کاتێکدایە کە چەندین لایەنی ئەمنی و ئیداریی ناوچەکە بێ ئاگایی خۆیان لە وردەکارییەکانی دەردەبڕن.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند: "ئێمە دەبینین کە ڕۆژانە دەیان تانکەر نەوت لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە و لە ڕێگەی دەروازەی ئەلوەلیدەوە دەگەنە سحێلا، بەڵام هیچ زانیارییەکمان نییە لەسەر ئەوەی کێن ئەو کەسانەی ئەم بازرگانییە دەکەن و ئەو نەوتە بەرەو کوێ دەبرێت."
شەشۆ جەختی لەوەش کردەوە کە هەرچەندە دەروازەی ئەلوەلید لە ڕووی جوگرافییەوە سەر بە شنگالە، بەڵام "لەژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی سەر بە هەرێمی کوردستاندایە و لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشەوە بۆ هەماهەنگی و هاتوچۆ لە نێوان هەولێر و حەسەکەدا بەکاردەهێنرێت."
هاوکات، سەیدۆ ئەحمەد، قایمقامی قەزای شنگال، بێ ئاگایی ئیدارەکەی لەم پرسە دووپات کردەوە و بە پەنجەرەـی وت: "ئەو دەروازەیە بە هیچ شێوەیەک لەژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی شنگالدا نییە، بۆیە نازانین لەوێ چی ڕوودەدات."
ههرێمى كوردستان: پاڵاوتن و ههناردهكردن
ئهو نهوتهى رۆژئاواى كوردستان كه دێته كوردستان، ههم بۆ ههناردهكردن و ههمیش بۆ پاڵاوتن كهڵكى لێوهرگیراوه.
بهپێی راپۆرتێكى دوو ساڵ پێشتری رۆژنامهى شهرقولئهوسهتى لهندهنى، پێشتر نهوتهكه دههێنرایه ههرێمى كوردستان و لهوێوه به قاچاخ بۆ توركیا دهبرا.
بهڵام بهوتهى سهرچاوهیهكى ئاگادار، لهم دواییانهدا نهوتهكه له رێگهى ئێرانهوه ههنارده كراوه.
لهلایهكى دیكهشهوه، بهشێكى دیكهى نهوتهكهى رۆژئاوا، له ههرێمى كوردستان دهپاڵێورێت.
زانیارییەکانی پەنجەرە ئەوەیان دەرخستووە کە بەشێک لەو نەوتە هاوردەکراوە لە پاڵاوگەکانی قەزای سێمێل دەپاڵێورێت و لە بازاڕەکانی ناوخۆی دهۆکدا ساغ دەکرێتەوە، بەشەکەی دیکەشی ڕەوانەی پاڵاوگەكانى قەزای خەبات دەکرێت و دوای پاڵاوتنی، لە بازاڕەکانی هەولێردا دەفرۆشرێت.
نرخێکی هەرزان لەبەر ناچاریی
سەرچاوەیەک لە دەستەی ئەمنیی کانتۆنی جەزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، زانیارییەکانی بۆ پەنجەرە پشتڕاست کردەوە و وتی: "ڕاسته ڕۆژانە بەشێک لە نەوتی ڕمێلان و دێرەزوور لە ڕێگەی دەروازەی ئەلوەلیدەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت."
هەمان سەرچاوە هۆکاری ئەم بازرگانییە و نرخە هەرزانەکەی ئاشکرا کرد و وتیشی: "بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ هەر بەرمیلێک نەوت تەنها 30 دۆلار لەو بازرگانانە وەردەگرێت. ئەمە نرخێکی زۆر کەمە، بەڵام بەهۆی نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی تری دارایی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ناچار بووە بەم نرخە ڕازی بێت."