بەدەل بەرواریی: پارتی پێی بکرێت ناهێڵێت کەس لە دهۆک دەنگ بێنێت
١٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٢٥ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
بەدەل بەرواریی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بە خاوەنی دهۆک دەزانێت، ئەگەر بۆی بکرێت ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات لەو پارێزگایە دەنگ بهێنێت.
بەرواریی، کە لە فراکسیۆنی ڕەوتی هەڵوێست پەرلەمانتارە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی قەبوڵ ناکات هیچ لایەنێک لە دهۆک سەرهەڵبدات، بۆیە لایەنەکان هیچیان لە دهۆک پێناکرێت بە ئێمە و هەموو لایەنەکانەوە.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نەوەی نوێ دوو کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی دوو کورسی، یەکێتی دوو کورسی و ڕەوتی هەڵوێست کورسییەکەی لە پارێزگای دهۆک بەدەستهێنا.
بەدەل بەرواریی، وتی: پارتی بە ئاشکرا دەڵێت خاوەنی دهۆکم و نایشارێتەوە، ئەگەر پێیبکرێت ڕێگە نادات هیچ لایەنێک لە دهۆک کورسی بهێنێت، بەڵام پێیناکرێت.