ڕاوێژکارێکی سودانی بۆ پەنجەرە: لە بری پارە نەوت بە کۆمپانیاکان دەدرێت

١٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٣٨ پاش نیوەڕۆ

ڕاوێژکارێکی سودانی بۆ پەنجەرە: لە بری پارە نەوت بە کۆمپانیاکان دەدرێت

پەنجەرە

ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدراوە، لە بری پارە نەوت بە کۆمپانیاکان دەدرێت.

ڕاوێژکارەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە نەیویست ئاماژە بە ناوی بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان هەردوو حکومەت و کۆمپانیا نەوتییەکان بەوجۆرەیە کە لەبری پارە، نەوت بە کۆمپانیاکان دەدرێت.

دەشڵێت: بەپێی ڕێککەوتنەکە هەر گرفتێک ڕوویدا، نابێت کۆمپانیاکان دۆسیەکە ببەنە دادگای نێودەوڵەتی، بەڵکو دەبێت لە دادگای ناوخۆیی مەسەلەکە یەکلایی بکەنەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، خستنەبواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە وەستاوەتەوە لەسەر کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری ئەمەریکی، کە بۆجێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ڕاوێژ بەو کۆمپانیا دەکرێت.

سەبارەت بە داهاتی نانەوتی، ڕاوێژکارەکەی سودانی وتی: سەرۆکوەزیران هەمیشە دەڵێت ئەگەر کێشەی نەوت چارەسەر بکرێت، کێشەی داهاتی نانەوتی ئاسانە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو