چین و حزبی شیوعی ناوەندێکی توێژینەوە لە هەولێر دادەمەزرێنن
١٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٤:٠٦ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
حکومەتی چین لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان ناوەندێکی توێژینەوە لە هەولێر دادەمەزرێنن، بڕیاریشە ناوەندەکە لە ماوەیەکی نزیکداو بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەردوولا بکرێتەوە.
هیوا عومەر، جێگری سەرۆکی حزبی شیوعی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەماهەنگی نێوان چین و حزبی شیوعی چالاکی سیاسی و رۆشنبیری و زانستی بەدوادادێت، هەماهەنگیەکەش بە شێکە لە بۆچوونی هاوبەش و تێگەیشتنی هاوبەش بۆ قۆناغی ئێستا.
دەشڵێت: لەمچوارچێوەیەدا چین و حزبی شیوعی ناوەندێکی هاوبەش بۆ توێژینەوە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەمەزرێنن، ناوەندەکە لە هەولێر دەبێت و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای چین لە داهاتوودا دەکرێتەوە.