"هیچ بارگرژییەک لە نێوان سوپای عێراق و یەبەشە ڕووینەداوە"

١٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٤:٠٨ پاش نیوەڕۆ

"هیچ بارگرژییەک لە نێوان سوپای عێراق و یەبەشە ڕووینەداوە"

پەنجەرە

کەسایەتییەکی ئاینی ئێزدی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی سەر بە سوپای عێراق کە لە شەنگال بڵاوەیان پێکراوە، هیچ جموجۆڵێکی نامۆیان نەبووە و یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیش لە جێگەکانی خۆیانن.

شێخ فاخر شەنگالی، کەسایەتی ئاینی ئێزدیی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکینەکانی پاراستنی شەنگال "یەبەشە" ڕۆڵەی شەنگالن و هیچ کێشەیەک لە نێوان ئەوان و سوپای عێراقدا ڕووینەداوە.

دەشڵێت: بارودۆخی ئەمنی ناوچەی شەنگال زۆر باشە، خەڵک سەرقاڵی ئیشوکاری ڕۆژانەی خۆیانن.

ماوەی چەند ڕۆژێکە، هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە شەنگال بڵاوەیپێکراوە، هەرچەندە سەرەتا ترسی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپا و یەکینەکانی پاراستنی شەنگال لە ئارادابوو، بەڵام تائێستا هیچ بارگرژییەک ڕووینەداوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو