سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی یەکێتی لە بادینان: چووینە چێشتخانەیەک نان بخۆین کارەباکەیان لەسەر کوژاندینەوە

١٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٥:١٧ پاش نیوەڕۆ

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی یەکێتی لە بادینان: چووینە چێشتخانەیەک نان بخۆین کارەباکەیان لەسەر کوژاندینەوە

پەنجەرە

سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە بادینان ڕایدەگەیەنێت، هێشتا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ڕێگری لە جموجۆڵ و ئیشوکارەکانیان نەکراوە، بەڵام لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دۆخەکە ڕوونتر دەبێتەوە.

محەمەد دوو شیوانی، سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بادینان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا ڕوون دەبێتەوە پارتی دژایەتیمان دەکات یاخود نا.

دەشڵێت: لەلایەن دۆستێکەوە داوەتی نانخواردن کرام لە چێشتخانەیەک، کەچی لەناو چێشتخانەکەدا کارەباکەیان لەسەر کوژاندینەوە.

جەختیشیکردەوە: بادینان بە تورکیا و هێزە نەیارەکان دەورە دراوە، ناکرێت ئێمە زەمی خۆمان بکەین، بەڵام پارتی وادەکات زەمی بکەیت.

بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە سیاسییەکان و لەنێویشیاندا یەكێتی، بە چڕی دەستیان بە کار و جموجۆڵ کردووە بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکەدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو