سەرچاوەیه‌ك له‌ سەرۆکایەتی هەرێم: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گرفتى زۆری لە پێشە

١٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٤٠ پێش نیوەڕۆ

سەرچاوەیه‌ك له‌ سەرۆکایەتی هەرێم: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گرفتى زۆری لە پێشە

په‌نجه‌ره‌

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەکانیان چڕتر کردووەتەوە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، به‌ڵام پرۆسه‌كه‌ گرفت و له‌مپه‌رى زۆری له‌پێشه‌.

سەرچاوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گرفت و لەمپەری لە پێشە، بەڵام هەوڵی لابردنی لەمپەرەکان دەدەین.

بڕیارە هێزەکانی هاوپەیمانان، لە کۆتایی ساڵی 2026 لە عێراق بکشێنەوە، بە پێی وتەی جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پەنجەرە، هاوپەیمانان دەیانەوێت پێش ئەوەی بکشێنەوە، هێزی پێشمەرگە یەکبخرێتەوە.

سەرچاوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت: سەرۆکایەتی هەرێم پشتگیری هەوڵەکانی هاوپەیمانان دەکات و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە پێویست دەزانێت.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌، پەنجەرە پەیوەندی بە لیوا هەژار، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازییه‌وه‌ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو لێدوان بدات.

15 ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی نێوان جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی تێپەڕدەبێت بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، هەروەها حەوت ساڵیش بەسەر پێشکەشکردنی پرۆژە 36 خاڵیەکەی هاوپەیماناندا تێپەڕ دەبێت، بەڵام تائێستا هێزی پێشمەرگە یەکنەخراوەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو