ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان "ئاراسته‌ى كوردسات": دیداری گۆڕان وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن گۆڕان نه‌ماوه
١٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٧:١٥ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
بڕیاره بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان "ئاراسته‌ى كوردسات" ڕۆژى شه‌مه دیدارێك له شاری سلێمانى ڕێكبخات، ئه‌ندامێكى جڤاتی نیشتمانى بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت: دیداره‌كه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن گۆڕان نه‌ماوه، به‌ڵكو ئێمه گۆڕان هه‌ڵده‌ستێنینه‌وه.
مه‌ریوان ڕه‌حیم، به په‌نجه‌ره‌ى وت: ئامانج له دیداری گۆڕان، ڕێكخستنه‌وه‌ى كاره‌كانى بزوتنه‌وه‌كه‌مانه.
وتیشی: هاوكات "وه‌ڵامێكیشه بۆ ئه‌و خۆفرۆشانه‌ى كه سودمه‌ندبون له گۆڕان و ئێستا ده‌ڵێن گۆڕان نه‌ماوه."
جه‌خیشیكرده‌وه: "ئێمه گۆڕان هه‌ڵده‌ستێنینه‌وه."
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان "ئاراسته‌ى زه‌رگه‌ته" ڕاگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى ئه‌و دیداره‌وه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "مەرامی پشت ئەم جۆرە کۆبونەوانە بۆ فریودانی گۆڕانخوازانە."
ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ى دیداره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن "لە 13ـى 4ـى 2025ـه‌وه هەموو سیفەتێکی قانونیان لەدەستداوە، ئەمەش بە نووسراوی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان."