کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن مانگێک دەبێت

١٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:٤٨ پاش نیوەڕۆ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن مانگێک دەبێت

پەنجەرە

بەرپرسێک لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بەلای زۆرەوە مانگێک دەبێت و دەستپێکردنیشی چاوەڕێی پەسەندکردنی لیستی پاڵێوراوانە.

د. عیماد جەمیل موحسن، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هۆکاری دەستنیشاننەکردنی وادەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەستە بە پەسەندکردنی کۆتایی ناوی پاڵێوراوانەوە.

وتیشی: بەلای زۆرەوە ماوەی بانگەشە مانگێک دەبێت و لەمانگی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات، بەڵام هێشتا بە دیارییکراویی ڕۆژ و ڕێکەوتەکەیمان دیاریی نەکردووە.

بڕیارە 11ـی تشرینی دووەم (مانگی 11)ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو