یهكێتى دهیهوێت مۆدێلی ئیمارات بۆ سلێمانى جێبهجێ بكات
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٣٤ پێش نیوەڕۆ

پهنجهره
یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئۆفیسی لە وڵاتی ئیمارات کردووەتەوە و دەیەوێت سلێمانی وەک ناوەندێکی سەربەخۆ لەبەرامبەر هەولێردا نمایش بکات، بەڵام هەوڵەکانی هێشتا لە قۆناغی سەرەتادان.
سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە هەوڵەکانی یەکێتی نیشتمانى، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: سیاسەتی ئێستای یەکێتی بریتییە لە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی 'مۆدێلی ئیمارات'، واتا هەروەک چۆن دوبەی و ئەبوزەبی وەک دوو ناوەندی بەهێزی ئابووری و سیاسی بوونیان هەیە، یەکێتیش هەمان هەنگاو دەنێت.
ڕوونیكردهوه: یەکێتی دەیەوێت سلێمانی وەک ناوەندێکی سەربەخۆ لەبەرامبەر هەولێردا نمایش بکات و لەم ڕێگەیەوە ڕاستەوخۆ و بە ناوی 'سلێمانی'یەوە پەیوەندیی نێودەوڵەتی دروست بکات.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، یەکێتی لە ئیمارات ئۆفیسی داناوە و سەرقاڵی ڕاکێشانی کۆمپانیا ئیماراتییەکانە بۆ سلێمانی، بەڵام هەوڵەکانی هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدان و بۆ دڵنیایی پێدانیان، پارەی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.
هەوڵی یەکێتی بۆ دەستگەیشتنە ئیمارات لەکاتێکدایە، پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە و ناو بە ناو سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت سەردانی ئیمارات دەکەن.