پارێزگارى هه‌ولێر بۆ په‌نجه‌ره: ڕێژه‌ى ستانداردی سه‌وزایی تێده‌په‌ڕێنین
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٠٦ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هه‌ڵمه‌تێكى سه‌وزكردنى شاره‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه، پێیشیوایه یان ده‌گه‌ن به ڕێژه‌ى ستانداردی سه‌وزایی یاخود تێیده‌په‌ڕێنن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: شاری هەولێر بە بەرنامە سەوز دەکەین، باخچە و پارک دروست دەکەین و پشتێنەی سەوزایی تەواو دەکەین، بەڵام پرۆسەکە درێژخایەنە و بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت: ئێستا پرۆسەی سەوزکردنی شەقامی 150 مەتری و 120 مەتری دەستیپێکردووە و سەوزکردنی پشتێنەی شاریش دەستپێدەکات، بۆیە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ڕێژه‌ى سەوزایی دەگەیەنینە ئاستی ستاندارد یان تێیده‌په‌ڕێنین.
قسه‌ى جیاواز ده‌كرێت له‌باره‌ى ڕێژه‌ى سه‌وزایی له هه‌ولێر، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانى شاره‌وانى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ڕێژه‌كه له‌نێوان 20 بۆ 22%ـه.
به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان، پێویسته ڕێژه‌ى سه‌وزایی له هه‌ر شارێكدا، 30%ـى ڕووبه‌ره‌كه‌ى پێكبێنێت، به‌مهۆیه‌شه‌وه هیچ شارێكى هه‌رێمى كوردستان نییه كه ڕێژه‌ى سه‌وزایی تێیدا گه‌شتبێته ئاستی ستاندارد.