لەگەرمیان درۆنێک کەوتەخوارەوە
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٩:١١ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
درۆنێکی هێزە عێراقییەکان لە ناوچەی گەرمیان کەوتە خوارەوە، هێزە ئەمنییەکان بە نهێنی مامەڵەیان لەگەڵ دۆسیەکەدا کردووە و زانیارییەکەیان بە نهێنی هێشتووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێش پێنج ڕۆژ، درۆنێک لە دەروبەری کەلار کەوتووەتە خوارەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: درۆنەکە هی هێزە عێراقییەکان بووە، بەڵام ڕوون نییە ئەو هێزانە بۆ درۆنیان ناردووەتە سەر ئاسمانی ناوچەی گەرمیان.
پێشتر پەنجەرە بڵاویکردەوە، لەلایەن گروپە شیعەکانەوە درۆن ڕەوانەی سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەناوچەی زنانەی باکوری قەزای خورماتوو کراوە، کە ناوچەکە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە گەرمیانە.