دەستەی مافی مرۆڤ ژمارەیەک دەستگیرکراوی لالەزار دەبینن کە پێشتر ڕێگە بە بینینیان نەدراوبوو
٢١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١١:٠٨ پێش نیوەڕۆ

پەنجەرە
ئەمڕۆ وەفدێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان سەردانی ژمارەیەک دەستگیرکراوی لالەزار دەکات، کەپێشتر ڕێگە نەدراوە ببینرێن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ وەفدێکی دەستەی مافی مرۆڤ نزیکەی 10 دەستگیرکراوی لالەزار دەبینێت، کە لای دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانین و پێشتر ڕێگە بە بینینیان نەدراوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: هەوڵدراوە کەسوکارەکانیشیان ئەو دەستگیرکراوانە ببینن.
ئەم سەردانەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەکانی ڕابردوودا دەستەی مافی مرۆڤ بەیاننامەیەکی دژ بە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکرد بەهۆی وەکخۆی وتی ڕێگەنەدان بە بینینی دەستگیرکراوان، بەیاننامەیەکی دژ بە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاوکردەوە، دواتریش تیمی یەکێتی لە دەستەکە بەیاننامەیەکی دژ بەو بەیاننامەیە دەرکرد.