1050 ڕۆژە هەرێمی کوردستان بێ پەرلەمانە

٢١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢:٣٨ پاش نیوەڕۆ

1050 ڕۆژە هەرێمی کوردستان بێ پەرلەمانە

پەنجەرە

ماوەی 1050 ڕۆژە هەرێمی کوردستان بێ پەرلەمانەو هیچ وادەیەکیش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتییەکەی دیاری نەکراوە، سەرۆکی دامەزراوەی پەی پێشبینی دەکات کارا کردنەوەی پەرلەمان بکەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

د.سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی دامەزراوەی پەی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکێتی و پارتی بێ باکن لە مەسەلەی پیادەکردنی دیموکراسی، بێ باکن بەرامبەر بەڵێنەکانیان، بێ باکن بەرامبەر هەڵوێست هاوپەیمانان و دۆستەکانمان، تەنها پۆست و ئیمتیازات و داهاتیان لا گرنگە.

دەشڵێت: لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا، سەقفی بەڵێنەکانیان تەواو بەرزکردەوە، کەچی تا ئێستا هیچیشیان نەکردووە.

لە ڕۆژی 20 ی مانگی10 ی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بەڵام هێشتا پەرلەمان کارا نەکراوەتەوەو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هەڵنەبژێردراوە، بەم پێیە لەکاتی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستانی سڕکرد، 1050 ڕۆژە هەرێمی کوردستان بێ پەرلەمانە.

د.سەروەر عەبدولڕەحمان دەڵێت: یەکێتی و پارتی تا دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ ناکەن، ڕەنگە دوای هەڵبژاردن پۆستەکانی هەرێم و عێراق بکەنە یەک پاکێج."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو