"گەشتە ئاسمانییەکان وەکو خۆیانن" دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان ڕەد دەکرێتەوە

٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٠٥ پاش نیوەڕۆ

"گەشتە ئاسمانییەکان وەکو خۆیانن" دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان ڕەد دەکرێتەوە

پەنجەرە

خاوەن نوسینگەیەکی گەشتیاری بۆ فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەکان، دەنگۆی هەڵوەشانەوەی ژمارەیەک گەشت ڕەتکاتەوە، گوایە بەهۆی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیلەوە هەڵوەشێنرابنەوە.

حەیدەر مەحمود، خاوەن نوسینگەی گەشتیاری بۆ فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەکان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەر گەشتێکی ئاسمانی هەڵبوەشێنرێتەوە، پێشتر کۆمپانیاکان ئیمەیڵمان بۆ دەکەن، بەڵام هیچ گەشتێکی ئاسمانی هەفتەکانی داهاتوو و مانگی داهاتوش هەڵنەوەشێنراوەتەوە.

دەشڵێت: ئەگەر گەشت "کانسڵ" بکرێتەوە، پارەی بلیت بۆ گەشتیارەکە دەگەڕێنرێتەوە، یاخود کاتی گەشتەکەی بۆ دەگۆڕدرێ و هەندێکجاریش هێڵەکە دەگۆڕدرێت و گەشتیار بە هێڵێکی تری ئاسمانی گەشت دەکات.

جەختیشیکردەوە: لەکاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دا، گەشتێکی زۆر هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام ئێستا گەشتەکان وەکو خۆیانن.

دوێنێ دەنگۆی ئەوە درووستبوو کە ژمارەیەک لە گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق هەڵوەشاونەتەوە، ئەمەش گرێدرا بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو