وردەکاریی ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم 

٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٤:٠٦ پاش نیوەڕۆ

وردەکاریی ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم 

پەنجەرە

ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەولێر واژۆ کرا، بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێت نەوتی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانیش گەرەنتی بکرێت.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکور بە نوێنەرایەتی وەزارەتی نەوتی عێراق ئیمزای لەسەر ئەو ڕێککەوتنە کردووە، کە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەمڕۆ ئەنجامدرا.

بڕیارە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە ئیمزا کراوەکە ببرێتە نێو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و گفتووگۆی لەبارەوە بکرێت، دواتر نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و لە کەرکوکەوە هەناردەی دەرەوە بکرێت.

بەپێی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە، 16 دۆلار دەدرێتە کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت، هەروەها جگە لە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆی هەرێم، تەواوی نەوتی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.

لەبەرامبەر ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم دا، دەبێت لایەنی عێراقی بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، لە ئەگەری ڕەوانە نەکردنی بودجە و موچەدا، ڕێککەوتنەکە دەکەوێتە بەردەم مەترسی هەڵوەشاندنەوەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو