ڕاوێژکارێکی دەستەی مافی مرۆڤ: 14 لەو کەسانەمان بینی کە لە ڕووداوەکەی لالەزارەوە بێ سۆراغ بوون

٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٣٦ پاش نیوەڕۆ

ڕاوێژکارێکی دەستەی مافی مرۆڤ: 14 لەو کەسانەمان بینی کە لە ڕووداوەکەی لالەزارەوە بێ سۆراغ بوون

پەنجەرە

ڕاوێژکارێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، بەدواداچوونیان بۆ چارەنوسی 14 کەس کردووە کە لە دوای ڕووداوەکەی لالەزارەوە بێ سۆراغ بوون، داواش دەکات هەر کەسێکی دیکە چارەنووسی نادیارە، ئاگاداریان بکەنەوە.

لەرووداوی هێرشکردنە سەر لالەزار کە بە دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی- سەرۆکی بەرەی گەل کۆتاییهات، ژمارەیەک کەس و چەکداری سەر بە بەرەی گەل بێ سۆراغ بوون.

ڕامان مەجید، ڕاوێژکار لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو 14 کەسەی کە چارەنوسیان نادیاربوو، لە زیندانی سلێمانی سەردانمان کردن یاخود کەسوکارەکانیان لە ڕێگەی تەلەفۆن و سەردانەوە ئاگادار بوونەتەوە لە بارودۆخیان.

دەشڵێت: ئەگەر هەر کەسێکی تر هەیە و چارەنوسی نادیارە، با کەسوکارەکەی سەردانمان بکات بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ چارەنوسی بکەین.

ئەمڕۆ تیمێکی دەستەی مافی مرۆڤ، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەستەکە، سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان کرد کە گیراوانی لالەزاریان تێدایە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو