سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق: ناردنى موچه‌ى مانگى 7 په‌یوه‌ندیی هه‌یه به ئه‌نجامدانى ڕێككه‌وتنى سێ قۆڵییه‌وه
٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٣٧ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
پاش ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق بڕیاریدا به ناردنى موچه‌ى مانگى 7ـى موچه‌خۆرانى هه‌رێم، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه په‌یوه‌ندیی هه‌یه به ئه‌نجامدانى ڕێكه‌وتنى سێ قۆڵی نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانه‌وه.
سەرچاوەكه‌ى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، كه نه‌یویست ئاماژه به ناوى بكرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان بە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ڕازیبوون جگە لەیەک کۆمپانیا، بۆیە حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەو کۆمپانیا بۆ حکومەتی هەرێم بەجێهشتووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم، پەیوەندی بە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکانەوە هەیە.
جەختیشیکردەوە: ناردنی موچە گرێدراوە بە ڕادەستکردنی بەرهەمی نەوت و ناردنی داهاتی نانەوتییەوە.
سەبارەت بە موچەی مانگەکانی داهاتووی موچەخۆرانی هەرێم، سەرچاوەکە وتی: جارێ با ئەم موچە بنێرین، موچەی مانگەکانی داهاتوو لەسەر ئاقاری گفتووگۆکان دەمێنێتەوە.