سێ کورد لەسەر لیستەکەی سودانی خۆیان کاندید دەکەن

٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٩:٥٤ پاش نیوەڕۆ

سێ کورد لەسەر لیستەکەی سودانی خۆیان کاندید دەکەن

پەنجەرە

سێ کوردی نیشتەجێی بەغدا، لەسەر لیستەکەی محەمەد شیاع سودانی، خۆیان کاندید کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە. سێ کوردی نیشتەجێی شاری بەغدا لەسەر هاوپەیمانێتییەکەی محەمەد شیاع سودانی- سەرۆکوەزیرانی عێراق، خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندید کردووە، کە یەکێکیان پێشتر کادیری یەکێتی نیشتمانی بووە.

شەهاب ئەحمەد، یەکێک لەو کوردانەیە کە لەسەر لیستەکەی سەرۆکوەزیران خۆی کاندید کردووە. ناوبراو کەسایەتییەکی کوردی فەیلی بەغدایە و یەکێکە لە سەرمایەدارە دیارەکان.

ئەیاد ئەدهەم، کادیری یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و لەسەر لیستەکەی محەمەد شیاع سودانی خۆی لە بەغدا کاندید کردووە.

هەروەها عەباس عامر، کوردێکی تری نیشتەجێی بەغدایە و پێشتر پاسەوانی بەرپرسێکی یەکێتی بووە، ئەویش لەسەر هەمان لیست خۆی کاندید کردووە.

لیستەکەی سودانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان"ـە ە لەژمارەیەک هێز و پارتی شیعی و پەرلەمانتاری سەربەخۆ و کەسایەتی جیاواز پێکدێت. لیستەکە لە پارێزگای بەغدا خودی سودانی سەرۆکایەتی دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو