به‌هۆی كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه دادگایه‌كى هۆڵه‌ندى سامانى كۆمپانیایه‌كى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان سڕ ده‌كات
٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١١:٣٠ پێش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
دادگایه‌ك له شاری ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا فه‌رمانی سڕكردنى سه‌روه‌ت و سامانی كۆمپانیای "گازپرۆم نێفت/ لقی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست"ـی ده‌ركردووه كه له كوردستان كارده‌كات، هۆكاره‌كه‌یشی په‌یوه‌سته به قه‌رزاریی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بۆ كۆمپانیایه‌كى كوه‌یتى.
به‌پێی رۆژنامه‌ى ڤیدۆمۆستى ڕووسى، كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه كۆمپانیای ئه‌لكازار (Alcazar Capital Partners)، كه كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانی سه‌ر به دوورگه‌كانی كایمه‌نه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزێك ده‌دات له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌لكازار بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كۆمپانیای "گازپرۆم نێفت/ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست"، خاوه‌ندارێتی به‌شێك له سامان و ماڵى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌كرێت ئه‌و سامان و ماڵه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌كاربهێنرێت.
ڕۆڵی كۆمپانیای ئه‌لكازار چییه؟
كۆمپانیای ئه‌لكازار، لقێكى وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیای ئه‌جیلیتی كوه‌یتییه، كه دامه‌زراوه‌یه‌كى بازرگانییه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوه‌یت كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی دیجیتاڵكردن و گومرك و به‌ڕێوه‌بردنی پاشماوه‌كانى خۆڵ و خاشاك ده‌كات.
كۆمپانیا كوه‌یتییه‌كه له ساڵی 2007ـدا، بڕی 250 ملیۆن دۆلاری به قه‌رز دا به كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم، له‌م نێوه‌نده‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك گه‌ره‌نتیكار "كه‌فیل" ڕۆڵی بینیوه بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه، به‌ڵام كۆمپانیا كوردییه‌كه قه‌رزه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌تی كرده‌وه پابه‌ندی گه‌ره‌نتییه‌كه‌ی بێت.
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه چ له كۆمپانیاكه "كۆڕه‌ك تیلیكۆم" و چ له گرنتیكاره‌كه "حكومه‌تى هه‌رێم"، كۆمپانیا كوه‌یتییه‌كه ڕووى له دادگا كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دادگایه‌كی كوه‌یتی له ساڵی 2022ـدا بڕیاری دا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 490 ملیۆن دۆلار بداته‌وه له هه‌قی ئه‌و قه‌رزه‌ى كۆڕه‌ك تیلیكۆم كردوویه‌تى، چونكه پاره‌كه سو‌و "فائیده"ـشی چووبووه سه‌ر، به‌ڵام له مانگی ئایاری 2024ـدا، دادگای هه‌ولێر، ڕێگری له كۆمپانیاكه كرد بۆ جێبه‌جێكردنی گه‌ره‌نتییه‌كه و وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه له حكومه‌تى هه‌رێم. له‌و كاته‌وه كۆمپانیا كوه‌یتییه‌كه هه‌وڵ ده‌دات بڕیاره‌كه‌ی دادگای كوه‌یت له وڵاتانی تردا جێبه‌جێ بكات، له‌وانه‌ش هۆڵه‌ندا.
ڕۆڵی كۆمپانیای گازپرۆم نێفت/ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چییه؟
كۆمپانیای نه‌وتی ڕووسی "گازپرۆم نێفت"، لقی كۆمپانیاكه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه به (GNME) ناوده‌برێت، له هۆڵه‌ندا به‌كارهێنا بۆ به‌شداریكردن له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستانی عێراق. (GNME) له ساڵی 2012ـه‌وه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ئیمزاكردووه بۆ گه‌ڕان و په‌ره‌پێدانی نه‌وت و گاز له بلۆكی گه‌رمیان، له ساڵی 2016ـدا بوو به وه‌به‌رهێنه‌رى بلۆكه‌كه به‌شێوه‌ى هاوبه‌شێتى.
لقی كۆمپانیا كوه‌یتییه‌كه، له دادگاى هۆڵه‌ندا له‌میانه‌ى تۆماركردنى داواكه‌یاندا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه كۆمپانیای "گازپرۆم نێفت/ لقی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست" كه به كورتكراوه‌ى (GNME) ناوده‌برێت، به‌پشت به‌ستن به‌و گرێبه‌ستى هاوبه‌شی وه‌به‌رهێنانه‌ى هه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم له كێڵگه‌ى گه‌رمیان، سامان و پاره و "أصول"ـى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌لایه، داوای كردووه له‌ڕێگه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنىیه‌وه، ئه‌و پاره‌یه بدرێت به ئه‌و، له‌بری قه‌رزه‌كه‌ى كه داویه‌تى به كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم. به‌مهۆیه‌شه‌وه دادگا بڕیاری سڕكردنى سامانى كۆمپانیاكه‌ى له‌و وڵاته‌داوه.
دواى سڕكردنى سامانى كۆمپانیاكه‌ش له هۆڵه‌ندا به‌هۆی ئه‌م داوا و سكاڵا یاساییه‌وه، نیكۆلای سترۆیڤ، سه‌رۆكى به‌شى دادبینی یاسایی له كۆمپانیای ئێم ئه‌ى ئێف لیگاڵ، به ڕۆژنامه‌كه‌ى وتووه: ئه‌گه‌ر دادگاى ئه‌مستردام بڕیاریدا به‌وه‌ى كۆمپانیا ڕووسییه‌كه سامانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى لایه، ئه‌وا ڕێگه به كۆمپانیای "ئه‌لكازار" ده‌دات ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرێت.