ڕاوێژکارێکی سودانی بۆ پەنجەرە: عێراق پابەندە بە ناردنی موچەی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم 

٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٧:٥٩ پاش نیوەڕۆ

ڕاوێژکارێکی سودانی بۆ پەنجەرە: عێراق پابەندە بە ناردنی موچەی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم 

پەنجەرە

ڕاوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق پابەندە بە خەرجکردنی موچەی سەرجەم مانگەکانی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕاوێژکارەکەی سودانی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دوای ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی کۆی موچەی ئەمساڵی موچەخۆران دا نەماوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی پەنجەرەدا، بەوەی پێشبینی دەکات هیچ موچەیەکی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم بفەوتێت، ڕاوێژکارەکەی سودانی وتی: مەگەر گرفتی نوێ دروست ببێت، ئەگینا موچەی زۆربەی مانگەکانی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت، چونکە سودانی ئەو دۆخەی پێ ناخۆشە کە موچەخۆران تێیکەوتوون.

دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: داوامانکرد کێشەی موچەو شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببێت بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان لە دڵەڕاوکێدا نەبن.هەروەها گوتمان نابێت موچەکانی ئەمساڵیش بفەوتێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو