د. سه‌ردار عه‌زیز: ئیسرائیل ده‌یه‌وێت تاكۆتایی ئه‌مساڵ پرسی غه‌زه یه‌كلایی بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ سعودیه په‌یوه‌ندیی سیاسی ڕابگه‌یه‌نێت
٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:١٠ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
تا دێت فشارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە چڕتر دەبێتەوە، لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتیش پێیوایە ئامانجی ئیسرائیل ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ساڵ پرسه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ سعودیەدا په‌یوه‌ندیی بونیاد بنێت و ئاشتى بکات.
د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئیسرائیل دەیەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ پرسی غەززە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام مەرج نییە بتوانێت پلانەکەی وەکخۆی جێبەجێ بکات.
ڕوونیشیکردەوە: ئیسرائیل دەیەوێت پرسی غەززە یەکلایی بکاتەوە و لەگەڵ سعودیە ئاشتی بکات، بەڵام بەهۆی دۆخی غەززەوە سعودیە ناتوانێت ئەو کارە بکات.
له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا، ئیسرائیل هه‌وڵى جددیی داوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى، كه ڕێككه‌وتننامه‌ى ئیبراهیم "ئیبراهام" نموونه‌ى به‌رچاون. سعودیه، وه‌ك یه‌كێك له كاریگه‌رترین وڵاتى عه‌ره‌بى، ئامانجێكى ستراتیجییه بۆ ئیسرائیل. ئاشتى له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌توانێت هاوپه‌یمانییه‌كى به‌هێز له دژى ئێران دروست بكات و نه‌خشه‌ى سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگۆڕێت.
به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى پرسی غه‌ززه، سعودیه ناتوانێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكات و فشاری ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ سه‌رى زۆر و زیاد ده‌بن.
بەڕای ئەو چاودێرە نێودەوڵەتییە، سعودیە له‌ژێر فشاری ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌نجامدانى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. وتى: سعودیە داوای چەکی پێشکەوتوو و تەنانەت ئەتۆمیشی کرد، بەڵام ئەمەریکا ڕازی نەبوو، مەرجی ئەوەی هەبوو پێشوەخت لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکات، بەڵام لە ئێستادا ئاشتی بۆ سعودیە قورسە.
له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م داوایه‌دا، ئێستا سعودیه ڕووى له پاكستان كردووه.
17ـى ئه‌م مانگه، سعودیه و پاكستان، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى سه‌ربازییان واژوو كرد، به‌گوێره‌ى ده‌قه‌كانى، هه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه، به ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت.
د. سه‌ردار عه‌زیز، پێیوایه سعودیه پرسی ڕێککەوتنی لەگەڵ پاکستان خێراتر کردووە، وه‌كخۆی وتى: "دەیەوێت هێزێکی خاوەن چەکی ئەتۆم لە پشتی بێت و بیپارێزێت."
د. سەردار عه‌زیز هه‌روه‌ها وتی: سعودیە داوای چەکی پێشکەوتوو و تەنانەت ئەتۆمیشی کرد، بەڵام ئەمەریکا ڕازی نەبوو، مەرجی ئەوەی هەبوو پێشوەخت لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکات، بەڵام لە ئێستادا ئاشتی بۆ سعودیە قورسە.