"هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە تانکەر هەتا ڕێژەی 1 لەسەر 6 کەمدەبێتەوە"

٢٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٢٠ پێش نیوەڕۆ

"هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە تانکەر هەتا ڕێژەی 1 لەسەر 6 کەمدەبێتەوە"

پەنجەرە

دوای دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، چاوەڕوان دەکرێت هەناردەی نەوت بە تانکەریش کەمبێتەوە، پسپۆڕێک دەڵێت: ڕێژەکە بۆ 1 لەسەر 6 کەمدەبێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، ئەو تانکەرە نەوتییانەی نەوت لە کێڵگەکانی گەرمیان، کۆندێنسەیت لە کێڵگەی کۆرمۆر و نەوت لە کێڵگەی تەقتەق دەگوێزنەوە بۆ خورمەڵە، دەمێننەوە؛ چونکە لەنێوان ئەو کێڵگانە و خورمەڵەدا بۆڕیی نییە.

محەمەد حسێن، شارەزای بواری وزە و ئەندامی دەستەی ئابوریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو تانکەرانەی نەوتی ڕەشیان لە هەرێمی کوردستانەوە بە ئێران دا بۆ وڵاتانی تر دەبرد، بۆ یەک لەسەر شەش کەمدەبێتەوە.

دەشڵێت: 5 مانگ لەمەوبەر پاڵاوگە نەوتیەکانی هەرێم 300 هەزار بەرمیل نەوتیان دەپاڵاوت و نەوتە ڕەشەکەی بە ئێران دا ڕەوانەی دەرەوە دەکرا، بەڵام ئێستا نەوت ڕادەستی عێراق کراوە و تەنها 50 هەزار بەرمیل بۆ ناوخۆ دەمێنێتەوە، نەوتە ڕەشەی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەش بە تانکەر دەبرێتە دەرەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو