پارتی و یەکێتی لەبارەی پۆستەکانەوە لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە
٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٢:٠٥ پێش نیوەڕۆ

پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای ئاگادار، باس لە گفتوگۆی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەکات و دەڵێت: لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە و پۆستەکانیان دابەشکردووە.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکێتی و پارتی نزیکن لە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت، بە جۆرێک پۆستەکانی هەرێم 52%ـی بۆ پارتی و 42%ـی بۆ یەکێتی بێت، هاوکات 6%ـی پۆستەکانیش بەجێدەهێڵرێت بۆ ئەو حزبانەی بەشداری حکومەتیان پێدەکرێت.
سەرچاوەکە دەڵێت: یەکێتی و پارتی دەیانەوێت پێش 10ـی مانگی داهاتوو (مانگی 10)، پەرلەمان کارا بکەنەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، قسە لەسەر ئەوە کراوە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئابوریی، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ یەکێتی بێت.