عزەت شابەندەر: کورد ترسی لەو ئاراستەیە هەیە کە بانگەشەی گۆڕینی دەستوری دەکرد

٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:٠٧ پاش نیوەڕۆ

عزەت شابەندەر: کورد ترسی لەو ئاراستەیە هەیە کە بانگەشەی گۆڕینی دەستوری دەکرد

پەنجەرە

سیاسەتمەدارێکی دیاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، کورد ترسی لەو ئاراستەیە هەیە کە دروستبووە و چەند ساڵێک لەمەوبەر بانگەشەی گۆڕینی دەستور و سیستەمی حوکمڕانی عێراقی دەکرد.

لەساڵی 2021ـدا، هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق لەلایەن هەندێک لە لایەنە شیعەکانەوە وروژێنرا و لایەنە کوردییەکانیش دووچاری شڵەژان بوون، بەو پێیەی کورد تەنها دەستور بە فاکتەری زامنکردنی مافەکانی لەچوارچێوەی عێراقدا دەبینێت.

عزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دیاری عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ناکۆکی تەنها لەنێو شیعەدا نیە، بەڵکو لەنێو کورد و سونەشدا هەیە، بەڵام ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکان هەندێکجار توندترە.

وتیشی: کورد ترسی لە گۆڕینی دەستور و سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی عێراق هەیە، کورد لەمێژە درکی بەم مەترسییە کردووە.

لایەنە شیعەکان و بەشێک لە سونەکانیش تێبینیان لەسەر دەستور هەیە و بەدوای دەرفەت دا دەگەڕێن بۆ هەموارکردنەوەی، لەکاتێکدا لایەنە کوردییەکان، دەستبردن بۆ دەستور بەزیان گەیاندن بە سیستەمی فیدراڵی و بەهێزکردنی پێگەی حکومەتی ناوەندیی لێکدەدەنەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو