سودانی دەیەوێت نەوتی هەرێم بۆ ڕازیکردنی شەقامی عێراقی و کوردیی بەکاربێنێت 

٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:١٤ پاش نیوەڕۆ

سودانی دەیەوێت نەوتی هەرێم بۆ ڕازیکردنی شەقامی عێراقی و کوردیی بەکاربێنێت 

پەنجەرە

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت ڕێککەوتنی نەوتی نێوان بەغداو هەولێر لەسەر ئاستی شەقامی عێراقی و کوردی بۆ خۆی بکاتە دەستکەوت، بەڵام بەدوو جۆری جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا دەکات.

محەمەد شیاع سودانی، لەسەر ئاستی شەقامی عێراقی گوتاری سیاسی بەوجۆرەیە، ئەو نەوتی لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووەتەوە و هەرێمی بە ڕادەستکردنی نەوتەکەی ناچارکردووە، لەکاتێکدا پێش ئەو نەتوانراوە ئەم کارە بکرێت.

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت ڕێککەوتنی نەوتی وەکو دەرفەتێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم بقۆزێتەوە، بەوەی ئەو کێشەی موچە و بودجەی چارەسەر کردووە.

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: محەمەد شیاع سودانی دەیەوێت ڕەزامەندی هەرێم و شەقامی عێراقیش بەدەست بهێنێت، چونکە تەماعی مانەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیران دا هەیە.

دوای ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، بافڵ تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییەوە کرد، لەکاتێکدا پێشتر نێوانی لەگەڵ پارتی خراپبوو.

شوان محەمەد دەڵێت: سودانی دەیەوێت پەیامی خۆشحاڵی بە چارەسەربوونی کێشەی موچە و بودجەی هەرێم بگەیەنێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو