" دڵنیایی ده‌داته‌ كه‌مینه‌كان"؛  پاش یۆنامی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوازێکی تر لە عێراق دەمێنێتەوە

٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٥٩ پاش نیوەڕۆ

" دڵنیایی ده‌داته‌ كه‌مینه‌كان"؛  پاش یۆنامی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوازێکی تر لە عێراق دەمێنێتەوە

په‌نجه‌ره‌

جێگری سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق،  دڵنیایی داوەتە کەمینەو پێکهاتەکان بەوەی ئاژانسە جیاوازەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبن لەکارکردن لە عێراق، بەڵام ئەرکی یۆنامی کۆتایی دێت.

رەجەب کاکەیی، چالاکوانی کاکەیی لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: وەکو نوێنەری کەمینەکان لەگەڵ جێگری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووینەوە، نوێنەرانی ئێزدی، سابیئەی مەندائی و هەموو کەمینەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

دەشڵێت:کلاودیۆ کە جێگری محەمەد حەسانی سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە عێراق، دڵنیایی بەپێکهاتەکان دا بەوەی تەنها ئەرکی نێردە سیاسییەکەیان کۆتایی دێت، ئەگینا ئاژانسەکانی تری وەکو مافی مرۆڤ و ئیشوکارەکانیان لەبوارە جیاوازەکاندا بەردەوام دەبێت.

بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ، ئەرکەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) کۆتایی بێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو