كاكه‌ییه‌كان به‌ 10 كاندیده‌وه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٥:٤٦ پاش نیوەڕۆ

كاكه‌ییه‌كان به‌ 10 كاندیده‌وه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

په‌نجه‌ره‌

شەش پیاو و چوار ژنی کاکەیی لەپارێزگاکانی کەرکوک، دیالەو نەینەوا لەسەر لیستە جیاوازەکان کاندیدن، بەم پێیە کاکەییەکان 10 کاندیدیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە.

کەرکوک

کاکەییەکان چوار کاندیدیان لە پارێزگای کەرکوک هەیە، دوو کاندیدیان لەسەر لیستی پارتی، کاندیدێک لەسەر لیستی یەکێتی و کاندیدێکیش بەسەربەخۆ خۆی پاڵاوتووه‌.

هەر یەک لە ؛ ( نەجوا حەمید محەمەد، هانا بەهجەت فەتاح) کاندیدن لە سەر لیستی پارتی. (حەسەن حەیدەر سەفەر ) کاندیدە لەسەر لیستی یەکێتی و (هەوری فەدعەم ڕەزا) بەشێوەی سەربەخۆ خۆی کاندید کردووە.
 
دیالە

کاکەییەکان لە پارێزگای دیالە سێ کاندیدیان هەیە، هەر سێ کاندیدەکەش لەسەر لیستی یەکێتی خۆیان پاڵاوتووە، کە بریتین لە؛ ( عەدنان ئەنوەر حسێن، سهاك فه‌خره‌دین و ئەرکان حەیدەر میرزا).

نەینەوا

کاکەییەکان لە پارێزگای نەینەوا سێ کاندیدیان هەیە، كه‌ پێكهاتوون لە: ( غازی فەیسەڵ، ئەحلام ڕەمەزان فەتاح) کاندیدی یەکێتین، هەروەها (غازی خەلیل ئیبراهیم) کاندیدە لە سەر لیستی پارتی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو