لەماوەی 16 ساڵدا لە هەرێم زیاتر لە 18 هەزار کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٥:٤٧ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
بەپێی ئامارێکی فەرمی کە دەست پەنجەرە کەوتووە، لە ساڵی 2006ـەوە تا ساڵی 2022، (18245) کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون.
بەپێی ئەو ئامارەی دەست پەنجەرەوە کەوتووە، لە ساڵی 2006 ڕێژەی دەستگیرکردنی بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر لە هەرێم لە ئاستێکی کەمدا بووە، بەڵام لە ئێستادا ڕێژەکە بەتەواوەتی ڕووی لە هەڵکشان کردووە.
ڕێژەی دەستگیرکردنی بازرگان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر بەم شێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر
کۆی گشتی: 8326 کەس
ساڵەکانیش بەمشێوەیە:
ساڵی 2006: 28 کەس
ساڵی 2007: 17 کەس
ساڵی 2008: 32 کەس
ساڵی 2009: 27 کەس
ساڵی 2010: 54 کەس
ساڵی 2011: 87 کەس
ساڵی 2012 : 63 کەس
ساڵی 2013 :35 کەس
ساڵی 2014 :140 کەس
ساڵی 2015 :200 کەس
ساڵی 2016 :495 کەس
ساڵی 2017 : 856 کەس
ساڵی 2018 :907 کەس
ساڵی 2019 :1127 کەس
ساڵی 2020 :1211 کەس
ساڵی 2021 :1450 کەس
ساڵی 2022 :1587 کەس
پارێزگای سلێمانی
کۆی گشتی : 4269 کەس
ساڵەکانیش بەمشێوەیە:
ساڵی 2006 : 83 کەس
ساڵی 2007 : 75 کەس
ساڵی 2008 : 81 کەس
ساڵی 2009 : 80 کەس
ساڵی 2010 : 56 کەس
ساڵی 2011 : 83 کەس
ساڵی 2012 : 110 کەس
ساڵی 2013 : 114 کەس
ساڵی 2014 : 165 کەس
ساڵی 2015 : 189 کەس
ساڵی 2016 : 272 کەس
ساڵی 2017 : 356 کەس
ساڵی 2018 : 408 کەس
ساڵی 2019 : 489 کەس
ساڵی 2020 : 512 کەس
ساڵی 2021 : 561 کەس
ساڵی 2022 : 635 کەس
پارێزگای دهۆک
داتاکانی ساڵی 2006 تا 2016 لەبەردەستدا نییە، بەڵام لە ساڵی 2017ـەەوە تا ساڵی 2022، ڕێژەکە بەمجۆرە بووە:
ساڵی 2017 : 456 کەس
ساڵی 2018 :765 کەس
ساڵی 2019 :876 کەس
ساڵی 2020 :909 کەس
ساڵی 2021 :1269 کەس
ساڵی 2022 :1375 کەس
کۆی گشتی :5650 کەس