لەژێر گوشاری ئەمەریکادا؛ پارتی و یەکێتی پەرلەمان کارا دەکەنەوەو پێکهێنانی حکومەت دوا دەخەن

٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٥:٤٨ پاش نیوەڕۆ

لەژێر گوشاری ئەمەریکادا؛ پارتی و یەکێتی پەرلەمان کارا دەکەنەوەو پێکهێنانی حکومەت دوا دەخەن

پەنجەرە

کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستیپێکرد، پەنجەرە لەزاری دوو سەرچاوەی باڵاو ئاگادارەوە ئەجێندای کۆبوونەوەکە کە لەلایەن مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت ئاشکرا دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پەنجەرە لەزاری دوو سەرچاوەکەوە دەستیکەتوون، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت تا ڕۆژی 20 ی 10 ی ئەمساڵ، پەرلەمان کارا بکەنەوەو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێرن.

ئەگەر پارتی و یەکێتی تا ڕۆژی20 ی 10ی ئەمساڵ، پەرلەمان کارا بکەنەوە، ئەوا بەپێی یاسا کاندیدی سەرۆکوەزیران 60 ڕۆژی لەبەردەمدا دەبێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژەبەوەدەکەن، پارتی و یەکێتی لەسەر زۆر پۆست و بابەت ڕێککەوتوون، بەڵام لەسەر هەندێک پۆستی تر نزیکن لە ڕێککەوتن و دەیانەوێت پێکهێنانی کابینەی حکومەت بۆ دوای هەڵبژاردن دوابخەن.

هۆکاری دواخستنی پێکهێنانی حکومەت لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەیەک پاکێج سەرجەم پۆستەکانی هەرێم و عێراق یەکلایی بکەنەوە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوانەی زانیارییان بە پەنجەرەدا، لەژێر فشاری ئەمەریکا هەولێرو بەغدا لەسەر بابەتی نەوت ڕێککەوتوون، ئەو وڵاتە بۆ پێکهێنانی حکومەتیش فشاری خستووەتە سەر پارتی و یەکێتی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو