ژماره‌یه‌ك كاندیدی سلێمانى په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌خۆپاڵاوتن
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٥:٤٩ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەیەک کاندیدی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له خۆپاڵاوتن، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه داواكه‌یان ڕه‌دكراوه‌ته‌وه.
سەرچاوەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کاندیدەکان سه‌ردانی كۆمیسیۆنیان كردووه و ویستیان بۆ كشانه‌وه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام داوای کشانەوەیان پێشکەش نەکرد، چونکە ئاگادار کرانەوە کە وادەی کشانەوە لە مانگی حەوتەوە کۆتایی هاتووە و فۆرمی دەنگدان چاپکراوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: ئەو کاندیدانەی پرسیاریان لەبارەی ڕێوشوێنەکانی کشانەوە کرد، سه‌ر به چه‌ند حزب و لایه‌نێكن، كه ناوه‌كانیان لای په‌نجه‌ره پارێزراوه.
وتیشی: ئه‌و كاندیدانه ناویان ده‌مێنێته‌وه له ڕیزی لیسته‌كانیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت به‌رده‌وام بن له پرۆسه‌كه، ئه‌وا تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بانگه‌شه بۆ خۆیان نه‌كه‌ن.
بڕیارە لە ڕۆژی 11ـى مانگی 11ـى ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.