په‌رله‌مانتارێكى عێراق: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا تا پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بەردەوام دەبێت

٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:٣٠ پاش نیوەڕۆ

په‌رله‌مانتارێكى عێراق: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا تا پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بەردەوام دەبێت

په‌نجه‌ره‌

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان تا پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بەردەوام دەبێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش پێویستیان بەم ڕێککەوتنە هەبوو، بۆیە ڕێککەوتنەکە تا کاتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت: حکومەتی هەرێم پێویستی بەم ڕێککەوتنەکە هەبوو بۆ ئەوەی دۆخەکە ئارام بێتەوە و خەڵک دەنگ بدات، عێراقیش پێویستی بە ڕێککەوتنەکە هەبوو چونکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو پێویستی بە کوردە.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق موچه‌ى مانگى ته‌مووزی موچه‌خۆرانى هه‌رێمی نارد، دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌ فه‌رمی نه‌وتى هه‌رێم ڕاده‌ستى سۆمۆ كرا و حكومه‌تى هه‌رێمیش 120 ملیار داهاتى ناوخۆیی ڕاده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ند كرد.
 


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو