چالاکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکاو کونسوڵخانەکەیان لە بەغداو هەولێر ڕاگیرا

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٤ پێش نیوەڕۆ

چالاکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکاو کونسوڵخانەکەیان لە بەغداو هەولێر ڕاگیرا

پەنجەرە

بەهۆی ڕێک نەکەوتنی کۆماری و دیموکراتەکان بۆ پەسەندکردنی بودجەی ئەمەریکا، حکومەتی ئەمەریکا داخراو سەرجەم چالاکی باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەکان لە جیهان دا ڕاگیرا، بە باڵیۆزخانەی بەغداو کونسوڵخانەی هەولێریشەوە.

ساڵی دارایی ئەمەریکا لە ڕۆژی 1 ی مانگی 10ی هەموو ساڵێکەوە دەست پێدەکات، بەڵام دوێنێ کە کۆتایی مانگی نۆ بوو، کۆماری و دیموکراتەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ پەسەند کردنی بودجەی ئەمەریکا.

تا ئەوکاتەی بودجەی ئەمەریکا پەسەند دەکرێت، سەرجەم چالاکی باڵیۆزخانەی بەغداو کونسوڵخانەی هەولێر لە دەرەوەی باڵیۆزخانەو کونسوڵخانە ڕادەگیرێت، تەنانەت پۆستیش لە سۆشیال میدیای تایبەت بەخۆیان بڵاو ناکەنەوە.

ڕاگرتنی چالاکی کونسوڵخانەو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، کاریگەری لەسەر پێدانی ڤیزەو ڕاییکردنی ئەو کەسانە نابێت کە دەیانەوێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو