پەرلەمانتارێکی عێراق: هەرێم و بەغدا لەژێر فشاری ئەمەریکا ڕێککەوتن

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٦ پێش نیوەڕۆ

پەرلەمانتارێکی عێراق: هەرێم و بەغدا لەژێر فشاری ئەمەریکا ڕێککەوتن

پەنجەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەژێر فشاری دەرەکیدا ڕێککەوتنیان لەسەر نەوت ئەنجامداوە، ئەگەر فشاری دەرەکی نەبایە ڕێکنەدەکەوتن.

جەمال ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ڕێککەوتنی عێراق لەگەڵ هەرێم لەسەر ناردنە دەرەوەی نەوت واتای ئیعترافکردنی بەغدایە بە کۆمپانیا نەوتیەکان، لەکاتێکدا پێشتر بەغدا بەهەموو جۆرێک ئەمەی ڕەتدەکردەوە.

وتیشی: حکومەتی هەرێمیش پێشتر ئامادە نەبوو نەوت ڕادەستی عێراق بکات، کەواتە هەردوولایان لەژێر فشاری دەرەکیدا ڕێککەوتوون.

جەختیکردەوە: ئەگەر فشاری دەرەکی نەبوایە، ئەو دوو لایەنە ڕێکنەدەکەوتن.

هەفتەی ڕابردوو، دوای ڕێککەوتنی پێشتریان، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕە جیهانییەکان دەستیپێکرد، دوای ئەوەی هەرێم و بەشی زۆری کۆمپانیا نەوتییەکان ڕازیی بوون لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نیشتمانی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ـوە نەوتەکە هەناردە بکرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو