ساڵح موسلیم بۆ پەنجەرە: بارودۆخەکە لەدەوروبەری حەلەب ئاڵۆزە

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٨ پێش نیوەڕۆ

ساڵح موسلیم بۆ پەنجەرە: بارودۆخەکە لەدەوروبەری حەلەب ئاڵۆزە

پەنجەرە

ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات ئاشکرایکرد، تورکیا لە ڕێگەی هێزە نزیکەکانی لە سوریا هەڕەشە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە دەکات، بەڵام هەسەدە لە ئامادە باشیدان.

ساڵح موسلیم، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تورکیا هەڕەشە دەکات، بەڵام ئێمە لە هەڕەشەکان ناترسین و لە ئامادەباشی تەواوداین.

دەشڵێت: بارودۆخەکە زیاتر لە دەوروبەری حەلەب ئاڵۆزەو ناوبەناو پێکدادان ڕوودەدات.

سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئاسمانی و زەمینی تورکیا، ساڵح موسلیم وتی: تورکیا چەتەکانی لە سوریا بەکاردەهێنێت لە دژی هەسەدە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو