بردنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ سەرەکیترین کێشەی نێوان پارتی و یەکێتییە 

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٩ پێش نیوەڕۆ

بردنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ سەرەکیترین کێشەی نێوان پارتی و یەکێتییە 

پەنجەرە

کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەی نێوان پارتی و یەکێتی، خەریکە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان بۆ خاڵی سەرەتا دەگێڕێتەوە، پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بووتە گرێکوێرەو وادەیان بۆ یەکتری داناوە بۆ ئەوەی وەڵامی یەکتری بدەنەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە کۆبوونەوەکە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکێتی و پارتی خەریکبوو لەسەر پۆستەکان دەگەیشتنە ڕێککەوتن، بەڵام لەکۆبوونەوەکەی دوێنێ هاوکێشەکان گۆڕاون.

سەرچاوەکە دەڵێت: یەکێتی پێداگیری کردووە لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆو پارتیش ڕەتیکردووەتەوە یاخود بۆ ڕادەستکردنی ئەو پۆستە مەرجی هەبووە.

جەختیشیکردەوە: یەکێتی و پارتی وادەیەکیان بۆ یەکتری داناوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو پۆستە ڕای کۆتاییان بەیەکتری بڵێن، بەڵام مەسعود بارزانی لەنێو هاوکێشەکەدایە و ڕەنگە گرفتەکە چارەسەر بکات.

دروستبوونی ناکۆکی لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، لەکاتێکدایە پێشتر یەکێتی و پارتی نزیکبوون لە ڕێککەوتنەوە و بەرپرسانی هەردوو حزبەکە ڕایانگەیاند: "لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەواڵی خۆش دەبیسترێت."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو