"گەورەترین قەرزدارە"؛ DNO هێشتا ڕازیی نییە نەوت ڕادەستی عێراق بکات

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٢٠ پێش نیوەڕۆ

"گەورەترین قەرزدارە"؛ DNO هێشتا ڕازیی نییە نەوت ڕادەستی عێراق بکات

پەنجەرە

دوای هەفتەیەک لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، هێشتا کۆمپانیای DNO ئامادەنییە نەوت ڕادەستبکات، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: قەرزەکانی لەلای حکومەتی هەرێم زیاترە لە کۆمپانیاکانی دیکە، بۆیە متمانەی دەوێت.

هەفتەی ڕابردوو، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، نەوتی کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمیان ڕەوانەی تورکیا کرد، لەکاتێکدا کۆمپانیای دی ئێن ئۆ (aDno)ـی نەرویجی، بە ڕێککەوتنەکە ڕازی نییە و نەوتی کێڵگەکانی خۆی ڕادەستنەکرد.

محەمەد حسێن، شارەزای بواری وزە و ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆمپانیای دێ ئێن ئۆ هێشتا ڕازی نەکراوە، بەو پێیەی ئەو پارە قەرزەی کە هی کۆمپانیاکانە س لای عێراق و هەرێمە، بەشی زۆری قەرزەکە هی ئەم کۆمپانیایەیە.

 دەشڵێت: کۆمپانیای دی ئێن ئۆ داوای کاتی کردووە بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت یان نا، هەروەها بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە لەوەی شایستە داراییەکانی پێدەدرێت یاخود نا.

جەختیشیکردەوە: نە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بە ڕێککەوتنەگە ڕازی بوو، نە عێراق و هەرێمیش ڕێککەوتنەکەیان بەهۆی ئەم کۆمپانیاوە پەکخستووە.

کۆمپانیا نەرویجییەکە، بە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوتی هەرێم هەژمار دەکرێت و کێڵگەکانی تاوکێ و فیشخابووری لەژێر دەستە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو