دەروازە سنوریەکانی هەرێم چاوەڕێی پلانی ئێرانن دوای کاراکردنەوەی سزاکانی سەری

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٢٢ پێش نیوەڕۆ

دەروازە سنوریەکانی هەرێم چاوەڕێی پلانی ئێرانن دوای کاراکردنەوەی سزاکانی سەری

پەنجەرە

پيشبینی دەکرێت کاراکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران لەلان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە،  کاریگەری لەسەر قەبارەی بازرگانی لەنێوان ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان هەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە کە لە بەرپرسانی دەروازە سنورییەکانەوە دەستیکەوتوون، بەڕێوەبەرایەتی گومرگەکانی ئێران چاوەڕوانی ڕێنمایی حکومەتن بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە لەدوای کاراکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەریان.

چەند سەرچاوەیەک لە دەروازە سنورییەکان، بە پەنجەرەیان ڕاگەیاند: تا دوو هەفتەی تر، پێش چاویان ڕوون دەبێتەوە و تێدەگەن لە پلانەکانی ئێران بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دەروازەکان.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن: هەرچەندە ئێران مەوادی خەزنکراوی بۆ کارگەکانی هەیە، بەڵام ئەو مەوادانە تا ماوەیەک بەش دەکەن و کارگەکان دادەخرێن، گەر مەوادی ئەوەلیان لەدەرەوە پێنەگات، ئەمەش وادەکات هەناردەکردن بۆ عێراق و هەرێم و وڵاتان کەمتر ببێتەوە.

جەختیشیانکردەوە: کاراکردنەوەی سزاکان دەبێتە هۆی ئەوەی ناردنی دراو لەڕێگەی بانکەوە بۆ ئێران قورستر ببێت، هەروەها بەهای دراوی ئێرانی زیاتر دادەبەزێت، ڕەنگە ئێران ئاستی ناردنە دەرەوە کەم بکاتەوە، هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر جوڵەی بازرگانی لەدەروازەکان دەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو