شادمان مەلا حەسەن بۆ پەنجەرە: بەرەی گەل پارەو میدیای نیە بۆ بانگەشە بەکاری بهێنێت
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣٨ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
سەرکردەیەکی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، بەرەی گەل بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێدەکات، بەڵام بانگەشەکە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ئەنجام دەدەن.
شادمان مەلا حەسەن، سەرکردەی بەرەی گەل، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: میدیاو پارەمان نیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری بهێنن، بۆیە لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە بانگەشە دەست پێدەکەین.
دەشڵێت: لە زۆنی سەوز ئەو ئازادییەمان نییە کۆڕو کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام بدەین، بۆیە سۆشیال میدیا بۆ ڕاییکردنی ئیش و کارەکانمان بەکار دەهێنین.