سەرکردەیەکی پارتی: پشکی شێری بانگەشەی ڕەوا بەر ئێمە دەکەوێت
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣٩ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حزبەکەی لە زاخۆ وە تا خانەقین لەیەککاتدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
فازڵ بەشارەتی، سەرکردەی دیاری پارتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنگرانی پارتی گوێڕایەڵن و بڕیاری سەرکردایەتی بۆ چۆنیەتی بانگەشەکردن وەکو خۆی جێبەجێ دەکەن.
دەشڵێت: بەپێی ئەو خزمەت و ئاوەدانییەی لەسەر ئاستی کوردستان ئەنجامدراوە، پشکی شێری بانگەشەی ڕەوا بەر پارتی دەکەوێت.
بڕیارە سبەی (3ـی تشرینی یەکەم) بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و هەتا ڕۆژی (8ـی تشرینی دووەم) بەردەوام دەبێت.