کۆمەڵی دادگەریی: بانگەشە لە سلێمانی و هەولێر بەچڕی ئەنجام دەدەین

٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤٠ پاش نیوەڕۆ

کۆمەڵی دادگەریی: بانگەشە لە سلێمانی و هەولێر بەچڕی ئەنجام دەدەین

پەنجەره

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، کۆمەڵ بەچڕی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و مەکتەبی سیاسی جۆری گوتاری کاتی بانگەشە دیاری دەکات.

محەمەد حەکیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بانگەشەی هەڵبژاردن بە چڕی لە سلێمانی و هەولێر ئەنجام دەدەین.

وتیشی: گرفتی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەشێک دەبێت لە گوتاری کۆمەڵی دادگەری لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا.

بڕیارە سبەی (3ـی تشرینی یەکەم) بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و هەتا ڕۆژی (8ـی تشرینی دووەم) بەردەوام دەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو