ڕەوتی هەڵوێست: شێوازی بانگەشە و گوتاری سیاسیمان جیاواز دەبێت
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤١ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردنی ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە گشتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن، بەڵام زیاتر سۆشیال میدیا و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک بەکاردەهێنن.
د.ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ڕەوتی هەڵوێست، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێمە لەڕووی ڕاگەیاندن و فلێکس و خەرجییەوە ناتوانین ڕکابەری دەسەڵات بکەین، بۆیە شێوازی بانگەشەکردنمان جیاواز دەبێت.
دەشڵێت: لەکاتی بانگەشەدا بایەخ دەدەین بەوەی چۆن بتوانین موچە، بودجە، مافی پێشمەرگە، مافی جوتیار و نەوتی سپی لە ڕێگەی بەغداوە دابین بکەین.
بڕیارە سبەی (3ـی تشرینی یەکەم) بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و هەتا ڕۆژی (8ـی تشرینی دووەم) بەردەوام دەبێت.