یەکگرتوو: دەمانەوێت بە نوێنەرەکانمان پەیوەندی خواروخێچی نێوان عێراق و هەرێم ڕاست بکەنەوە

٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤٢ پاش نیوەڕۆ

یەکگرتوو: دەمانەوێت بە نوێنەرەکانمان پەیوەندی خواروخێچی نێوان عێراق و هەرێم ڕاست بکەنەوە

پەنجەرە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات، گوتاری یەکگرتوو بۆ کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ناردنی کۆمەڵێک نوێنەرە بۆ بەغدا، "بۆ ئەوەی بتوانن بەپێی دەستور پەیوەندی خوارو خێچی نێوان هەولێرو بەغدا ڕاست بکەنەوە."

مستەفا عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "دەنگی ئێوەین"، دروشمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

دەشڵێت: کۆمەڵێک کاندیدی بەهێزمان ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی کە چوونە پەرلەمان بتوانن بەپێی دەستور پەیوەندی خوارو خێچی نێوان هەولێرو بەغدا ڕاست بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بانگەشەی چڕی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەین.

بڕیارە سبەی (3ـی تشرینی یەکەم) بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و هەتا ڕۆژی (8ـی تشرینی دووەم) بەردەوام دەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو