نەوەی نوێ: لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا تەرکیز دەخەینە سەر هەموو زۆنەکان

٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤٣ پاش نیوەڕۆ

نەوەی نوێ: لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا تەرکیز دەخەینە سەر هەموو زۆنەکان

پەنجەرە

نەوەی نوێ ئاشکرای دەکات جوڵانەوەکەیان بۆ کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پلانی پێویستیان داناوە و دەستگیرکردنی سەرۆکەکەیان کاریگەری نابێت لەسەر پلانەکانیان.

سەرچاوەیەکی باڵا لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێمە لەهەموو پارێزگا و زۆنەکان کورسی پەرلەمانی و پێگە و سەنگمان هەیە، بۆیە تەرکیز دەخەینە سەر هەموو زۆنەکان و زۆنێک لە پێناو زۆنێکی تردا فەرامۆش ناکەین، کار لەسەر هەموو ناوچە جیاوازەکان دەکەین بەبێ جیاوازیی.

سەرچاوەکە ڕەتیکردەوە هیچ لەمپەرێکیان لە پێش دروست بووبێت و وتی: لەبەردەم هەر هێز و جوڵانەوەیەک کۆمەڵێک ئامراز هەن کە بریتین لە: خەڵک، ناوخۆی جوڵانەوەکە، هەروەها بەرخورد لەگەڵ لایەنەکانی تر بەوەی لاوازی و بەهێزی ئەو لایەنانە خاڵی لاواز و بەهێزی حزبەکەی تۆ دیاری دەکات، ئێمە لەم ڕووانەوە بێ گرفتین.

وتیشی: هیچ گرفتێکی داراییمان بۆ دروست نەبووە و لەڕووی میدیایی و گوتاری سیاسیشەوە ئامادەکاریمان کردووەو بێ گرفتین.

دەربارەی کاریگەریی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکە- شاسوار عەبدولواحید، سەرچاوەکەی نەوەی نوێ وتی: دەستگیرکردنی کاک شاسوار کاریگەریی نابێت لەسەر پلانەکانمان و جوڵانەوەکەمان بە دامەزراوەیی کراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو