حەلبوسی سێ لیستی لە ئەنبار دروستکردووە

٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤٧ پاش نیوەڕۆ

حەلبوسی سێ لیستی لە ئەنبار دروستکردووە

پەنجەرە

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم، سێ لیستی لە پارێزگای ئەنبار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دروستکردووە.

بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە، جگە لە لیستی تەقەدوم کە حەلبوسی بەفەرمی خاوەندارێتی دەکات، دوو لیستی تری سێبەریشی لە ئەنبار دروستکردووە.

سەرچاوەکان دەڵێن، ئامانج لەم کارەی حەلبوسی ئەوەیە ئەو دەنگانەی ترسی هەیە لیستە فەرمییەکەی لەدەستیان بدات بۆ ئەو دوو لیستە بڕوات کە بە نافەرمی دروستیکردوون.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ڕکابەری توندی یەکتری دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو