بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە شەنگال بۆ پەنجەرە: دۆخی جەماوەری یەکێتی لە شەنگال دە هێندەی جاران باشترە

٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤٩ پاش نیوەڕۆ

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە شەنگال بۆ پەنجەرە: دۆخی جەماوەری یەکێتی لە شەنگال دە هێندەی جاران باشترە

پەنجەرە

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شەنگال ئاشکرایکرد، حزبەکەی تەنها حزبی کوردییە بارەگای لە شەنگال هەبێت و هیچ حزبێکی تر بارەگای لەو ناوچەیە نیە، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە دۆخی جەماوەری حزبەکەی دە هێندەی جاران باشترە.

داود شێخ جوندی، بەرپرسی مەڵبەندی شەنگالی یەکێتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو پلانەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دامانناوەو تەکنیکی نوێمان بەکارهێناوە، ڕێژەی دەنگەکانمان زیاد دەکات.

دەشڵێت: دۆخی شەنگال ئارامەو هیچ گرژییەک لەسەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕووینەداوە، جۆش و خرۆشی خەڵکیش بۆ یەکێتی دە هێندەی جاران باشە، بۆیە دەنگی زیاتر بەدەست دەهێنین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو