نێچیرڤان بارزانی لە تورکیا؛ ئایا دەتوانێت تورکیاو هەسەدە لەیەک نزیک بکاتەوە؟

٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٠٣ پاش نیوەڕۆ

نێچیرڤان بارزانی لە تورکیا؛ ئایا دەتوانێت تورکیاو هەسەدە لەیەک نزیک بکاتەوە؟

پەنجەرە

لەکاتێکدا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق نزیکە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیاو ئەمەش لەسەر ئاستی شەقامی هەرێم گومانی دروستکردووە، بەو پێیەی ناوبراو پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەجێندای سەردانەکەی بارزانی بۆ تورکیا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ڕەنگە بارزانی و بەرپرسانی تورکیا باسی هەڵبژاردن و دۆخی عێراق بکەن، بەڵام سەردانەکە بۆ ئامانج و مەبەستێکی ترە.

دەشڵێت: سەردانەکەی بارزانی بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە، ڕەنگە تورکیا بیەوێت ڕۆڵ بگێڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد، لەگەڵ رەجەب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتەو وەزیری دەرەوە کۆبوویەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو