دۆسیەی ئارام قادر؛ دۆسیە هەستیارەکە

٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٢٨ پاش نیوەڕۆ

دۆسیەی ئارام قادر؛ دۆسیە هەستیارەکە

پەنجەرە

لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی ڕێگەیان بە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دا هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ببینن، بەڵام ڕێگەی بینینی ئارام قادر سەرۆکی پێشووی هاوپەیانی یان پێنەدرا.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند؛: ڕێگەیان پێنەدرا ئارام قادر ببینین، لەکاتێکدا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، زانیارییەکەی دەستەی مافی مرۆڤ لەبارەی دۆخی تەندروستی ئارام قادر لە کەس و کارەکەی وەرگیراوە، چونکە ئەوان چەند جارێک لە زیندان سەردانیان کردووە.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، دۆسیەی ئارام قادر بۆ دەزگا ئەمنییەکان هەستیارترە وەک لە دۆسیەی سەرۆکی بەرەی گەل و نەوەی نوێ، بەوپێیەی دۆسیەکە ڕەهەندی ئیقلیمی هەیەو هەستیارە.

دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی ترسیان هەیە لەوەی دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی ئارام قادر بکەن و ناوەڕۆکی دۆسیەکەی بڵاو بێتەوەو ببێتە سەرئێشە بۆیان، چونکە دۆسیەکە پەیوەندی بە وڵاتانی ئیقلیمییەوە هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو