حەشدی شەعبی؛ لە نەوتەوە بۆ خورما
١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:٠٨ پێش نیوەڕۆ

پەنجەرە
حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبی لە ڕێگەی چاندنی یەک ملیۆن دار خورماوە دەیەوێت ببێتە خاوەنی ئابووری سەربەخۆ، ئەم هەنگاوەی هێزە عێراقییەکە لەکاتێکدایە گوشارە نێودەوڵەتییەکان چڕکراونەتەوە بۆ وشک کردنی ئابووریەکەی و لاوازکردنی ڕۆڵ و پێگەی.
حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبی و دار خورما
حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبی یەک ملیۆن دار خورمای لە بیابانەکانی سەماوە چاندووە، لەم ڕێگەیەوە کار بۆ فرەیی سەرچاوە داراییەکەیی و بوون بە خاوەن ئابووری سەربەخۆ دەکات.
ئەو دار خورمایانەی حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبی لە سەماوە چاندوونی، لە وڵاتی بەریتانیاوە هاوردەکراون و لە دەستی دوو کڕدراون، بەو پێیەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەی کڕین و فرۆشتن لەگەڵ ئەو هپزە عێراقییە ناکەن.
بەرهەمی خورمای سەماوە ناوی لێنراوە "خورمای حـ..ـەشـــ.ــ.ـداوی" و دەبێتە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی ئابووری حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبی، بەوپێیەی عێراق یەکێکە لە هەناردەکارانی خورما بۆ دەرەوەی وڵات.
دوای چاندنی دار خورماکان لەلایەن حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبییەوە، نزار ئامێدی وەزیری پێشووی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند: چاندنی ملیۆنێك دار خورما لە بیابانی سەماوە هەنگاوێكی گەورەیە، بۆ بەهێزكردنی بەرنامەی حكومەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.
نزار ئامێدی، وتیشی: دەستپێشخەریی هێزەكانی حـ..ـەشـ.،.ـد بۆ چاندنی ملیۆنێك دار خورما لە بیابانی سەماوە هەنگاوێكی گرنگ و كاریگەرە.
حـ..ـەشـ.،.ـد و ئابوورییەکەی
لەکاتێکدا هێزەکانی حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبی دەیانەوێت بەرهەمی خورما بکەن بە یەکێک لە سەرچاوەکانی ئابوورییان، ساڵانە لە بودجەی گشتی عێراق بڕێکی زۆر پارەیان بۆ تەرخان دەکرێت.
ژمارەی چەکدارەکانی حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبی بە (238) هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێت، بەپێی خشتەی بودجەی لە بودجەی عێراق بڕی نزیکەی 4 تریلیۆن دینار بۆ ئەم هێزە تەرخانکراوە.
سەرقاڵبوونی هێزەکانی حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبی بە چاندنی دار خورما لەکاتێکدایە، عێراق بەرهەمی خورما هەناردەی دەرەوە دەکات و دەیەوێت بیکاتە یەکێک لە سەرچاوەکانی ئابووری بۆ وڵات.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: ساڵانە حکومەتی عێراق لە هەناردەکردنی نەوتەوە بۆ چین 23 ملیار دۆلاری دەستدەکەوێت، بەڵام نەوت بە تەنها بەس نییە و پێویستە کاڵا و شمەکی دیکە هەبن هاوشێوەی نەوت هەناردەی دەرەوەی عێراق بکرێن، لە نێویاندا خورما.