سیاسه‌ت به چه‌كه‌وه؛ سه‌رووى 20 گروپ و لایه‌نى چه‌كدار به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردندا كردووه
١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٠١ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، جارێكی تر پرسی به‌شداری لایه‌نه چه‌كداره‌كان ده‌هێنێته‌وه گۆڕێ. به‌پێی زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، زیاتر له 20 قه‌واره و لیستی سه‌ربه "فراكسیۆنه‌كان" و گرووپه سیاسییه‌كان كه باڵی چه‌كداریان هه‌یه، به‌شداریی له پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یاسایه‌كی ڕوون هه‌یه ڕێگری له به‌شداری كردنی ئه‌و گرووپانه ده‌كات كه خاوه‌نی چه‌كن له پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردندا.
هێزه چه‌كداره به‌شداربووه‌كان
له‌نێو ئه‌و لایه‌نه چه‌كدارانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار بن، شیعه و كورد و پێكهاته‌كانن. دیارترین گروپ و لایه‌نه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1. لایه‌نه كوردییه‌كان
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان: پارتى گه‌وره‌ترین پارتى عێراقه له ڕووى زۆری ژماره‌ى چه‌كداره‌وه كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات. ئه‌و ئه‌گه‌رچی هێزه‌كانى به هێزی فه‌رمیی حكومه‌تیی ده‌ناسێنێت، به‌ڵام هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌ها له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیدان.
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان: به‌دواى ئه‌ودا یه‌كێتى نیشتمانى دێت. ئه‌میش له‌ڕووى ژماره‌ى چه‌كداره‌وه له دوای پارتییه‌وه دێت و هاوشێوه‌ى ئه‌ویش چه‌كداره‌كانى له هێزه جیاوازه سه‌ربازیی و ئه‌منی و مه‌ده‌نییه‌كان موچه‌خۆری حكومه‌تن و له‌ژێر فه‌رمان و كۆنترۆڵی خۆیدان.
تێكڕا به یه‌كێتى و پارتییه‌وه، مه‌زه‌نده‌ى بوونى 200 هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، سه‌رباری ده‌یان هه‌زار هێزی دیكه‌ى ئه‌منی.
2. هێزه شیعییه‌كان
ڕێكخراوی به‌در: به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، له‌هه‌ڵبژاردنى پێشوودا له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتى شیعه‌كان به‌شدارییكرد، ئه‌مجاره به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كه‌ن.
عەسائیبی ئەهلی حەق (سادقون): به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی، كه پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌یه. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2021ـدا كورسییه‌كانیان زیاد بوو.
كه‌تائیبی حیزبوڵڵا (هاوپه‌یمانی حقوق): به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د موحسین فه‌ره‌ج حه‌میداوی. له 2021ـدا بۆ یه‌كه‌مجار 7 كورسییان به‌ده‌ستهێنا، كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان بوو.
كه‌تائیبی سه‌ید شو‌هه‌دا: به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو ئالا وه‌لائی، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی "ده‌وڵه‌تی یاسا" به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی به‌شدارن.
كه‌تائیبی جوند ئیمام: به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كارى ئێستای عێراق. له 2021ـدا 6 كورسییان مسۆگه‌ر كرد.
كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی (لیستی خزمه‌تگوزارییه‌كان): به سه‌رۆكایه‌تی شبل زه‌یدی، كه بزووتنه‌وه‌ی عێراقی ئیسلامی و حزبی موحافیزینی له‌خۆده‌گرێت.
بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵا ئه‌وفیا (سه‌ف وه‌ته‌نی): یه‌كێكی تر له‌و گرووپانه‌ی كه پێگه‌یان هه‌یه.
جگه له‌مانه، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شد و ئه‌بو فه‌ده‌ك، سه‌رۆك ئه‌ركانی حه‌شد، به‌شێوه‌ی جیاواز و له چوارچێوه‌ی لیسته‌كانی تردا به‌شدار ده‌بن.
3. هێزه‌كانى سه‌ر به پێكهاته‌كان
بزوتنه‌وه‌ى بابلیون: لیوای 50 / كه‌تائیبی بابل "بابلیون" كه پێكهاته‌یه‌كى حه‌شدی مه‌سیحییه‌كانه، به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌یان سالم كه‌لدانی.
حه‌شدی شه‌به‌ك: لیوای 30ـى حه‌شدی شه‌عبییه و یه‌كێكی تر له‌و گرووپانه‌ی كه به‌شداری ده‌كات له پارێزگاى نه‌ینه‌وا.
پرسی یاسایی و نیگه‌رانییه‌كان
یاسای ژماره 36ـى ساڵی 2015ـى عێراق كه تایبه‌ته به ڕێكخستنی حزبه‌كان، به‌ڕوونی ڕێگری له به‌شداریكردنی ئه‌و حزبانه ده‌كات كه باڵی چه‌كداریان هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا. سه‌رباری بوونى ئه‌م یاسایه‌ش، كه‌چى كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئێستا هیچ كاندیدێكی به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌وه به گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه دوورنه‌خستۆته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رووى 800 كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌پاساوی جۆراوجۆری دیكه له هه‌ڵبژاردنه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه.
به گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2025ـى عێراق، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكرێت گروپه چه‌كداره‌كان پاشه‌كشه‌یه‌كى یه‌كجار زۆر بكه‌ن، چونكه له‌لایه‌ك ڕكابه‌رى زۆر به‌هێزیان نییه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه چاوه‌ڕێی به‌شدارییه‌كى زۆری هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ناكرێت، له‌كاتێكدا گروپه چه‌كداره‌كان خاوه‌نى مووچه‌خۆر و بنكه‌ى جه‌ماوه‌ریی خۆیانن، كه ئه‌مه‌ش سودمه‌ند ده‌بێت بۆیان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، پرۆسه‌كه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌و گروپانه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت هیچ به‌ره‌وپێشچوون یان پاشه‌كشه‌یه‌ك له دیمه‌نى سیاسی عێراقدا ده‌كه‌ن یاخود نا.